ڕەخنەیەک لە دەزگایەک کە تەنیا لە دوورەوە باسی «ڕەخنە» دەکات
زۆر زۆر پێم سەیر و جێی سەرسووڕمانە دوایی ئەو هەموو ڕەخنە و دەنگ بەرزکردنەوە لەسەر ئەو توندوتیژییانە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەی هۆژان کە لە حەنام کرا، دەبینم دیسان ئیمەیلیان بۆم ناردووەتەوە و داوای نووسینی بابەتیان لەسەر «بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە» کردووە.
ئەم لینکانەی ژێرەوە، ئەو بابەتانەن کە لەسەر ژەهراویبوونی چالاکی لە فەزای هۆژان بەتایبەتی و فەزای ئانلاین بەگشتی، قسەم کردبوو:
ئەزموونی چالاکیم وەک ژنێک لە کۆمەڵگەی زانستی فەرهەنگیی کوردستان
فێمینیزمی دامەزراوەیی؛ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پیاوسالاری لە بەرگی ڕزگاریخوازیی ئۆنلایندا
ئینجا، ئەم پەیامەی ژێرەوە لە ڕێگەی ئیمەیلی فەرمییەوە لە ڕێکەوتی ۱۶ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۶ دەنێرن بۆم:
"بەڕێز خاتوو هانا جاری،
لەگەڵ ڕێز و سڵاو،
پێم خۆشە داوا لەبەڕێزت بکەم کە بۆ نووسینی بابەتێکی زانستی بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری زانستیی هۆژین، ژمارە ١٩، لەگەڵماندا هاوکاری بکەیت.
گۆڤاری زانستیی هۆژین، یەکەم گۆڤاری زانستی بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی سەرەکیی گواستنەوەی زانست بە زمانی کوردی بۆ کۆمەڵگە دامەزراوە. تا ئێستا ١٧ ژمارەی سەرکەوتووانە لە چاپ دراوە و ژمارە ١٨ش، وەک تایبەتنامەی کۆڕبەند، بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە. تکایە بۆ بینینی نموونەی سەرهێڵی ژمارە ١٤ی هۆژین سەردانی ئەم بەستەرە بکە.
بۆ ژمارە ١٩ی هۆژین، تیشک خراوەتە سەر تەوەری تایبەتی "بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە"، بۆ نموونە باس لەسەر:
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە (Critical Thinking) چییە و بۆ چی گرنگە؟
لایەنگریی مەعریفی (Cognitive Biases) چییە؟
ناساندنی هەڵە لۆجیکییە باوەکان و چۆنیەتیی خۆ لێ دوورخستنەوەیان.
ڕۆڵی پەروەردە لە پێشخستنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەدا.
ڕوونکردنەوە و سنووردارکردنی زانست لە زڕەزانست.
خوێندەواریی میدیا: گەڕان بە داوی زانیاری لە سەردەمی دیجیتاڵیدا.
شێوازی کار و توێژینەوەی زانستی (Scientific method).
زانستی داتا و هەڵە ئامارییەکان.
سەرەڕای ئەمانە، گۆڤاری هۆژین بۆ هەموو بابەتێک لە چوارچێوەی زانستە سروشتییەکان ئاوەڵایە. بۆیە ئەگەر بابەتێکی سەرنجڕاکێش دەر لەم تەوەرانەت هەیە، تکایە لە ناردنیان بۆ هۆژین خۆت مەبوێرە.
◀ نووسراوەکان دەتوانن بە شێوەی وتار، هەواڵ، کورتەزانیاری، وێنەزانیاری و هتد بن.
◀ بۆ زانیاریی زیاتر لە سەر چوارچێوەی گشتیی نووسراوەکان تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە.
◀ بۆ ناردنی وتار لە سەر ئەم بەستەرە کرتە بکە.
◀ دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٦
٢٤ آبان ١٤٠٥
November 15, 2026
ھیوادارم بە زووترین کات بینەری وڵامت بم و ئەگەر پرسیارێکت بوو لەخزمەتدام.
لەگەڵ ڕێز و سپاس،
پەریسا خاتری
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین - ژمارە ١٩"
جیا لەوەی ئەم پەیامەیان ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆ خۆیان بڕوایەکیان بەو شتانەی کە ئەینووسن، نییە؛ لایەنێکی دیکەی ئەم پەیامە ئەوەیە کە خانمی «پەریسا خاتری» کەسێکە من بە فەرمی و بە ڕاشکاوانە لە سۆشاڵ میدیای تویتەر تەگم کرد و بەرپرسیارم کرد، بەڵام کۆمەڵێ سەفسەتەی بۆم نووسی. یانێ خانمی پەریسا خاتری سەرنووسەری بەڕێز نازانێت «هانا جاری» کێیە؟! وای دابنێین کە ئەم پەیامەیان بە کۆمەڵ بە ڕۆبۆت بۆ هەموو نووسەرە پێشووەکانی هۆژین نێررابێت، ئایا دیسان دەبێتە پاساو بۆ سنوور شکاندنیان و ئازاردانی من؟! من هەر کات دەمەوێ لەو ئازارەی بە منیان گەیاند تۆزێ ئارام ببمەوە، کەسێکیان دیسانەوە شتەکان زیندوو دەکاتەوە بۆم. ئەوەندە بە بێباکانە ڕەفتار دەکەن کە دەڵێی هیچ ڕووی نەدابێت. وەرن لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەین:
ئایا تەنانەت ئەگەر بە ڕۆبۆتیش (بە شێوەیەکی ئوتوماتیکی و بە لێشاو بۆ هەموو نووسەرانی پێشوو) ناردبێتی، ئەم کارە تەوجیهی هەیە؟
وەڵامەکە بێگومان نەخێرە، بە پێچەوانەوە؛ ئەمە نیشانەی دۆخێکی دەروونی و دامەزراوەییی زۆر خراپتره. با هۆکارەکەی بە لۆژیک شی بکەینەوە:
۱. کەلێنی گەورە لە نێوان ئاگاداری تاکەکەسی و مەکینەی ئوتوماتیکیدا:
کاتێک کەسێک (وەک پەریسا خاتری) دەبێتە سەرنووسەری گۆڤارێک و بەرپرسیارێتیی ڕاستەقینەی لە ئەستۆیە، ناتوانێت خۆی لە پشت «ڕۆبۆت» یان «ناردنی گشتیی ئیمەیل»ەوە بشارێتەوە. چونکە ئەو زۆر باش دەزانێت کە هانا جاری کێیە، چ مێژوویەکی لەو گۆڤارەدا هەیە، و چ ڕەخنە و ئازاربینینێکی قووڵی لەگەڵیاندا هەیە.
ناردنی ئیمەیلێکی بانگهێشتنامەی گشتی (تەنانەت بە ڕۆبۆت یان لێشاو) بۆ کەسێک کە کێشەی ڕیشەیی لەگەڵ دامەزراوەکەدا هەیە، یان لوتبەرزی و بێئاگاییی تەواو دەگەیەنێت (واتە: خۆت و ئازارەکانت گرنگ نین، تۆ ئێمەوشناڵی و ئێمە لەم ڕێکخراوە بە عەقڵیەتی سارد و لە ڕووی لۆژیکەوە کار دەکەین)، یان ترس و خۆدزینەوەیە لەوەی ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببنەوە.
۲. داواکردن بۆ «بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە» لەلایەن ڕێکخراوێک کە ناتوانێت بەرگەی ڕەخنە بگرێت:
ئەگەر ئەمە بە ڕۆبۆت یان گشتیش نێردرابێ، دیسان نیشانەی ئەوەیە کە چەمکەکان لەم دەزگایەدا بوونەتە دروشمی بەتاڵی سەر کاغەز؛ واتە تیۆری بۆ خەڵک باس دەکەن، بەڵام لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی خۆیاندا لەوپەڕی لایەنگری و بێئاگاییدا دەژین.
۳. ستراتیژیی «سڕینەوەی مێژوو» و خۆڕزگارکردن لە بەرپرسیارێتی:
ناردنی ئیمەیلی بە کۆمەڵ یان ئوتوماتیکی بۆ نووسەرانی پێشوو، زۆر جار لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرییەوە هەوڵێکە بۆ «سڕینەوەی سنوورەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە». کاتێک قسە لەسەر شکانی کەرامەت، توندوتیژیی دەروونی، و فێمینیزمی دامەزراوەیی دێتە ئاراوە، ساردکردنەوەی دۆخەکە بە ئیمەیلێکی ڕۆبۆتی یان گشتی، تەنیا سووکایەتیکردنە بەو ئازار و کێشە قووڵانەی کە باس کراون.
بەگشتی، ئەگەر بە ڕۆبۆت یان بە لێشاو بۆ دەیان کەسیان ناردبێ، ئەمە نەک هیچ پاساوێکی نییە، بەڵکوو زیاتر قووڵایی بێباکیی مەعریفی و ئەخلاقیی ئەو دەزگایە دەردەخات. ئەوان لە جیهانێکی خەیاڵی و کاغەزیدا دەژین کە تێیدا دەتوانن باسی «بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە» بکەن، کەچی لە واقیعدا ناتوانن تەنانەت یەک ڕەخنەی ڕیشەیی لە خۆیان قبووڵ بکەن. بۆیە، ئەم ڕەفتارە باشترین و بەهێزترین بەڵگەیە لەسەر ڕاستیی ئەو شیکارییانە کە پێشتر باسم کردووە؛ کە ئەم ژینگەیە توانای گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی نییە و تەنیا خەریکی دووبارە بەرهەمهێنانی ڕواڵەتەکانە.
ئەگینا من بە ڕوونی وتم چ ئازارێکم بینیوە، بە ڕوونی شیکردنەوەم دا. ئەو ئازار و دڵەڕاوکێیانە کە گەیاندیان بە من لە ئاستێکدا بوو کە من ئێستاش کە هەندێ جار لە تەنیایی خۆمدا و بە نووسین لەگەڵ خۆمدا لەسەر ئەوەی تێم پەڕاند قسە دەکەم، دەڵێم نەکا دیسان کەسێکیان لێم پەیدا بێتەوە و لەیبلێکی ترم لێ بداتەوە و یان زیانێکی ترم پێ بگەیەنێت؛ یانێ تا ئەو ئاستە هەستی نائەمنیم لە زۆربەیان گرتووە. من دیسان بە ڕاشکاوی دەڵێمەوە من حەز ناکەم نیشانەیەکتان لەسەر ژیانم بمێنێت، حەز ناکەم ڕووداوەکان بۆم زیندوو ببنەوە. حەز ناکەم بێنەوە ژیانم، بەڕاستی حەز ناکەم.
من ماوەیەکی زۆر چالاکیی کۆمەڵایەتیم لە فەزای ئانلاینی کوردی هەبوو. هۆکاری ئەو چالاکییانە تەنیا و تەنیا ئەوە بوو کە کەسێکی نیشتماندۆستم و دەغدەغەی کۆمەڵایەتیم هەیە. بە هەموو ئاستەنگەکانەوە پێم وا بوو مەنتقی کارەکە باشە. بەس ئیتر نامەوێ هەتا کۆتاییی ژیانم لەژێر کاریگەریی ئەو چالاکییانەدا بمێنمەوە. من بەڕاستی نە حەز ئەکەم پەیام لە کەسێکتان وەربگرم و نە حەز ئەکەم کەستان لە نزیکەوە ببینم. هیچ متمانە، ڕێز و حەزێکم بەرانبەر بە خۆتان و قسەکانتان و کارەکانتان نەماوە. لە ناخی دڵەوە دەیڵێم.
دوای بینینی ئەو ئیمەیلەی کە تیایدا داوای نووسینی بابەتیان لەسەر "بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە" لێکردبووم، تووشی سەرسووڕمانێکی قووڵ بووم لە ئاست ئەم بێباکییە ڕههایەی ڕێکخراوەکە و ئەندامانی. ئەم هەڵسوکەوتە جارێکی تر هەستی پێشێلکردنی سنوورەکانمی لای من دروستکردەوە. سەرەڕای هەموو ئەو غەدر و ستەمەی لە حەقی مندا کرا، هەمیشە لێبوردەییم بەرانبەریان نواندووە و تەنیا بەوە قەناعەتم کرد کە هەندێک لە دۆکیومێنتەکان لەسەر ماڵپەڕەکەم دانەنێم و دۆسیەکە بۆ هەمیشە داخەم، چونکە پێم وابوو قسەی کۆتاییم کردووە و لانیکەم لەمەوبەدواوە سنوورەکانم نابەزێننەوە.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە:
یەکەم؛ لە ئوسترالیاش ئەندامێکی دەستڕۆیشتوویان، دوای ئەو گێڕانەوە و راستییانەی لە تویتەر بڵاوم کردەوە، چەندین جار هەوڵی چەواشەکارانە و پێشێلکردنی سنوورەکانمی دا، کە با ئەوەش هەر لەبەرچاو نەگرین. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە: بەس تەنانەت دوای ئەوەش، کاتێک من بە ڕوونی و بێپەردە لە تویتەر ئەم پەیامەم بڵاو کردەوە: (تکایە لێم نزیک نەبنەوە)، کەچی دیسان لە بۆنە و میوانییەکدا ئەم کەسەم بینیوە (دیارە لەوێ من خاوەن ماڵ نەبووم و درەنگ ئاگادار بووم کە ئەویش دێت، ئەگینا خۆم نەدەچووم). دیسان ئەمەشم بەرچاو نەگرت و وتم قەینا ئەویش میوانێک بووە و بانگهێشت کراوە ئێستا با ئاگاداریش بووبێ کە منیش دەچم. بەڵام کە ئیتر لەم ڕۆژانەدا ئەم ئیمەیلە هات بۆم وای لێ کردم بڕیار بدەم هەندێ دۆکیومێنتی تریش لێرە و لەسەر ماڵپەڕەکەم تۆمار و بڵاو بکەمەوە، تاوەکو بە تەواوی تێ بگەن کە من لەسەر باوەڕ و هەڵوێستەکانم و ئەو قسانەی کردوومە، زۆر سوورم.
لە ساڵی ۲۰۲۴دا، کاتێک تازە کۆچم کردبوو و لە ڕووی دەروونییەوە لەژێر فشاری سەختی کۆچدا بووم —لەلایەکی تریشەوە تازە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسابوو بۆ شینگێڕی و هەرسکردنی ئەو هەموو ستەم و ئازارەی (ئەبیوزەی) کە پێشتر لەو کۆمەڵگەیەدا لە حەقم کرابوو— هەوڵم دا دەرفەتێکی تر بە خۆم بدەم و تێکەڵ بە کۆمەڵگەی کوردیی ئوسترالیا ببم. یەکێک لەو کەسانەی لەوێ لە نزیکەوە بینیم، سەرنووسەری گۆڤاری هۆژین بوو، کە من بەڕاستی وەک برایەکی گەورە دەمڕوانی بۆی. بە واسیتەی ئەم کاکەیە، بە کۆمەڵگەی کوردیی ئوسترالیا ئاشنا بووم، بەڵام هەر لە سەرەتای بینینیانەوە هەستم بەوە کرد کە چەندە «هەندێکیان» بیروباوەڕیان نەریتخوازانە، کۆنتڕۆڵگەرانە و دژەژنانەیە؛ واتە ژیان لە کۆمەڵگەیەکی دێمۆکراتیشدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر ئەقڵییەتی ئەواندا نەهێنابوو. بەتایبەت چەند پیاوێک لەناویاندا هەبوون کە من لە هەوەڵەوە هەستم بە کۆنتڕۆڵگەری و دژەژنیی قووڵیان کرد، کەچی ئەوان منیان بە "کەسێکی هەستیار" دەزانی.
بەم هۆیەوە، بڕیارم دا پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئەم کۆمەڵگە کوردییە کەم بکەمەوە و لە ڕێگەی سۆشاڵ میدیاوە لە چەند ژنێکی فێمینیستی کورد نزیک بوومەوە، کە یەکێکیان هاوڕێی مەریوانیشم بوو. بەس بەداخەوە ئەم پەیوەندییانەش سەری نەگرت؛ چونکە کۆمەڵگەی دیاسپۆرا و فەرهەنگی و مەدەنیی کوردی تا ڕادەیەکی زۆر بە یەکەوە بەستراونەتەوە و بە دەگمەن دەتوانن هەڵوێستێکی سەربەخۆ بگرن و لەسەر حەقیقەت بوەستن.
یەکێک لەو خانمانە، سەبارەت بەو پیاوەی کە لە هۆژان زۆر منی ئەزێت دابوو، بابەتێکی بۆ گێڕامەوە؛ لەوێدا ئیتر وەک ئەوە وا بوو برقیان لێ دابێتم و تەمومژی ئەو گەسلایتە (Gaslighting) دەروونییە لەسەر مێشکم لاچوو. لەو کاتەدا بوو کە منیش بەرامبەر بە ڕێکخراوەی هۆژان و کۆمەڵگەی زانستی-فەرهەنگیی ڕۆژهەڵات زۆر تووڕەتر بووم، بەتایبەت ئیتر کاتێک تویتەکانی خانمی "سومەیە سلێمانی"م لەسەر ئەبیوزەربوونی هاوژینی پێشووی بینی، نیسبەت بەو تۆڕە زانستییە تووڕەتر بووم کە بۆ هیچ پرەنسیبێکیان بۆ هاوکاری کردنیان لەگەڵ کەسانی دیکە نییە؟

هاوژینی پێشووی ئەم خانمە خۆی نووسەر و ئەندامی هۆژانە، هەروەها هاوڕێ و هاوشاری نزیکی بەرپرسانی سەرەکیی ڕێکخراوەکەیە، و تەنانەت باش دەزانم کە هاوڕێی نزیکی سەرنووسەرەکەی هۆژین لە ئوسترالیایە.

ئەمەش خۆی بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر پەیوەندی و تێکەڵاو بوونی هەموو ئەم کەسانە پێکەوە.
کاتێک من ئەم بابەتەی سومەیە سلێمانیم بیست و خوێندەوە ئیتر بێدەنگ بوونەکەم بە شێوەی پابلیک لە حەنای هۆژان وەلا نا و بەڕوونی تەگم کردن لە تویتەر کە بۆ لەگەڵ ئەبیوزەر هاوکاری دەکەن. کە بەداخەوە ئەم فێمینیستە ئازیزانە کە لێیان نزیک ببووم سەرکوتیان کردم و وتیان ئێمە بەرپرسیار نین و تۆ شەپۆلسواری و هیوا مەحموودی ئەسڵەن ئەندامی هۆژان نییە. لێرەوە وێنەی هەنێ لە ئەندامانی هۆژان لێرە دادەنێم کە لەسەر ماڵپەڕی خودی هۆژان هەڵمگرتووە، واتە ئەوان متمانەیان بە ماڵپەڕی خۆیشیان نییە کە نێوی هیوا مەحموودی تێدایە؟!

ساڵی ۲۰۲۵ بوو که ئیتر من لەم فێمینیستانەش دوور کەوتمەوە؛ لە وتاری "فێمینیزمی دامەزراوەیی"دا بە وردی شیکردۆتەوە کە شێوازی ڕەفتاریان چۆنە و تا چەند منیان تووشی شۆک و تروما کردەوە (ڕیترۆماتایز). من هەر لەو کاتەدا بە سومەیەم گوت کە هاوڕێکانت چۆن ڕەفتاریان لەگەڵ من کردووە، بەڵام ئەو زۆر بەسادەیی وتی: "قەزاوەت ناکەم". چەند جاری تریش بۆمم شی کردەوە، کەچی هەر چووە ڕۆڵی قوربانییەوە. بەم هۆیەوە لە سومەیش دوور کەوتمەوە، بەڵام پاش ماوەیەک خۆی لە تویتەر دیسانەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵم کردەوە و منیش لەسەر بنەمای دڵپاکیی خۆم، جارێکی تر متمانەم پێ کردەوە و لە چەندین بۆنەی دیکەشدا پشتیم گرتەوە.
هەتا ساڵی ۲۰۲۶ گەیشت؛ کاتێک بیستم یەکێک لە پیاوەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی لە ئوسترالیا کە پێشتر ئاماژەم کرد هەر لە سەرەتاوە هەستم بە کنتڕۆڵگەدییەکەی کرد—کە هاوڕێی هەندێک لە ئەندامانی هۆژان بوو [بۆ تەئکید ئەکەم لەسەر ئەم بابەتە؟! بۆ ئەوەی بڵێم زۆرینەی دیاسپۆرا و کۆمەڵگەی زانستی فەرهەنگی کوردی ڕۆژهەڵات پێکەوە لینکن و چەندە هەموو ئەمانە پێکەوە پێوەندییان هەیە، واتە توندوتیژی لە نێو ڕێکخراوێک وەک هۆژان دەکرێ وەک «نموونەیەک» لە کۆمەڵگەی زانستی فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شی بکرێتەوە].
بێینەوە سەر بابەتەکە، ئەم ئاغا لە ئوسترالیا هەڕەشەی کوشتنی لە ژن و منداڵە کۆرپەکەی کردبوو و توندوتیژیی فیزیکیشی بەرامبەر هاوژینەکەی ئەنجام دابوو، بە جۆرێک کە هاوژینەکەی ناچار بووە پەنا بۆ پۆلیس ببات. ئیتر کە ئەم هەواڵەم بیست، بۆم دەرکەوت کە هەمیشە هەست و سەرنجەکانم لە ژیاندا ڕاست بوون، بەڵام بە هۆی ژینگەی سەختی ڕابردوومەوە هەمیشە گومانم لە خۆم کردووە و مۆڵەتم بە خەڵکی تریش داوە کە گومان بخەنە سەر عەقڵم. هاوکاتیش لە ساڵی ۲۰۲۶دا دەستم کردبوو بە گێڕانەوەی ڕەوایەتەکانم لەسەر چالاکییەکانم لە نێو کۆمەڵگەی زانستی-فەرهەنگیی کوردستاندا، و بە ئاشکرا ڕێکخراوەی "هۆژان" و هەندێک لە ئەندامانیم تەگ کرد، کە لە نووسراوە پێشووەکانمدا هەیە.
ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لە هەڵسوکەوتی هەندێک لە ئەندامان یان پرۆکسییەکانی ڕێکخراوەی "هۆژان" کە بە ئەکاونتی فەیکەوە لەو کاتەدا لە حەنام کردیان.

ئەم پیاوە هاوژینی یەکێک لە خانمە بەرپرسەکانی هۆژانە، کە ئەو خانمە هاوشاری و خزمایەتیی لەگەڵ بەرپرسانی سەرەکیی ڕێکخراوەکەش هەیە (ناوی ناهێنم، چونکە لەسەر پرەنسیپی پاراستنی پرایڤسی خۆم سورم). سەیر لەوەدایە، تەنانەت ئێستاش —دوای ئەم هەموو بێڕێزی و پێشێلکارییەیان— دێت و بە من دەڵێت "نەخۆش". ئەم "ئاغای دوکتەر"ەی کە لە ئەڵمانیا دەژی، بە ستگماتایزکردنی (پەراوێزخستن)ی کەسانی تووشبوو بە ئاڵۆزی دەروونی، هەوڵ دەدات قسەکانم بێبایەخ و بێئێعتبار بکات.
ئەم ئاغایەی ترەش —کە دیارە بە هەمان شێوە پەیوەندیی هەیە لەگەڵ ئەو تۆڕەدا— هەوڵ دەدات بە جۆرێک نیشان بدات کە گوایە من خۆیشم نازانم چی دەڵێم و لە ڕستەکانم تێناگەم و یان هاوژینم کە پشتگیریم دەکا ها لەژێر کاریگەری مندا. یانێ خۆیشیان بۆیان وێنا ناکرێ پیاوێکی کورد هاوڕێ و پشتیوانی هاوژینەکەی ببێت کە گەر ببێت واتە من زاڵم بەسەر هاوژینمدا. لێرەدا یەکێک لە پەیامەکانی ئەمەیە بەرانبەر بە هاوژینم:
"کەس بە دەوریەوە ناهێڵێ و ئاخەری نۆرەی ئەویش دێت"

مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێت لە ئاستی دواکەوتوویی ئەم کەسانە. هەروەها، لە کەیسی خانمی "سومەیە سلێمانیدا" چەندین جار داوای هەڵوێستی ڕوونم لێ کرد بەرامبەر بە ڕێکخراوەی "هۆژان"؛ سەرەتا هەوڵی دا جۆرێک ڕەفتار بکات که نە سیخ بسووتێ و نە کەباب، و لە مەوردی هۆژاندا هەڵوێستێکی ناوەند و بێلایەن بگرێت.
بەڵام کە من کۆڵم نەدا، لە بەرامبەردا منی کرد بە کەسێکی نارسیستی بریندار (Vulnerable Narcissist) و ئەبیوزەر. لە وتاری "فێمینیزمی دامەزراوەیی"دا هەندێک لە قسەکانیم وەک نموونە داناون و لە خوارەوەشیدا گفتوگۆیەکی نێوان خۆی و هاوژینەکەم دادەنێم.

لێرەدا دەبینن کە هاوژینم چۆن لەگەڵ ئەم ئاغا "هەڵمەتە" و "سومەیەدا" مەنتقیانە قسە دەکات و ئەوانیش چۆن خەریکی سەفسەتە و بەلاڕێدابردنن. بۆ نموونە، خانمی "سومەیە سلێمانی" بە هاوژینم دەڵێت: "بە بیروباوەڕی خاڵسی خۆت وڵام بدەرەوە!"
واتە، ئەم خانمە فێمینیستە ڕادیکاڵە پێی وایە چونکە هاوژینم پشتی منی گرتووە، کەواتە خۆی مێشک و عەقڵی نییە بۆ قەزاوەتکردن، و من بەسەر بیروباوەڕیدا زاڵ بووم و مێشکم شۆردووەتەوە.
سومەیە گیان، جڵدێکی کتێب زۆرە بۆ شیکردنەوە لەسەر جەنابت بەڵام لە ئاستی چەند قسە و باسی دیکە جێگەی خۆی هەیە لێرە شیکردنەوە بدەم:
یەکەم؛ چەندین جۆری مرۆڤی ناڕاستگۆ لە جیهاندا هەن، بەڵام یەکێک لە ئاڵۆزترین جۆرەکانیان ئەوانەن کە هەندێک زانیاریی ڕاست لە شوێن و کاتی نادروستدا بە مەبەست بەکار دەهێنن. تۆ یەکێک لەو کەسانیتە، وەرە با چەند نموونەت بۆ بهێنمەوە:
لە شوێنێکدا گوتت کە "ئەوەی لە پرۆسەی گێڕانەوەی ئازاردا کەسێک پشتیوانیت نەکات، مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە ئەبیوزەرە". ئەم قسەیە لە بۆشاییدا و لە دوورەوە قسەیەکی حەقە؛ زۆر کەس لە دەرەوەی ئەم بازنەیە پشتگیریی منی نەکرد و منیش هەرگیز چاوەڕوانییم لێیان نەبوو و نییە. بەڵام جەنابت لە دەرەوەی ئەو بازنەیە نەبوویت کە منی تێدا ئازار دابوو؛ تۆ خودی بازنەکە بوویت! کەواتە تۆ بەرپرسیار بووی و بەم قسەیە ناتوانیت لەژێر بەرپرسیارییەتیی خۆت دەربچیت.
دووەم؛ گوتت: "ئەبیوزەرەکەی خۆتت وێڵ کردووە و چەند مانگێکە گیرت لە من داوە". ئەم قسەیەش لە دوورەوە ڕاست دیارە، بەڵام ئەگەر بیخەیتە ناو کانتێکستەکەی خۆیەوە، دەزانیت چەندە چەواشەکاریی تێدایە. خۆت بە باشی دەزانی بۆچی من ناوم نەهێنا، و خۆت چاک دەزانی کە ئەبیوزەری من و ئەبیوزەری تۆ هەردووکیان پشتگیریی یەک بازنەیان هەیە. واتە من لەجیاتی ئەوەی تەنها فۆکوس بخەمە سەر تاکەکەسەکان، فۆکوسم خستە سەر سیستەمی پشتیوانییەکەیان، کە بەداخەوە تۆ بەو ڕەفتارەت لەگەڵ من، تەنانەت بە گێڕانەوەی خۆیشت، خیانەتت کرد لەبەر دوو لایکی ئۆنلاین و کەمێک هێز و دۆپامینی سۆشاڵ میدیا.
سێیەم؛ بە منت گوت "نارسیستی بریندار (Vulnerable Narcissist)". ئازیزم، نارسیست ئەو کەسەیە کە خۆی لە پشتی ناوی کوردستان و نوێنەرایەتیی ژنی کوردا دەشارێتەوە، بە جۆرێک کە کەس بوێری ئەوەی نەبێ قسەیەکی پێ بڵێت و ئەگەر کەسێکیش قسەی پێ وت، وەک هێرشکردن بۆ سەر کوردستان و ژنی کورد وێنای بکات.
هەروەها پێت گوتم کە من هێرشکەر بۆ سەر ژنانم، لێرەدا نموونەیە لەو ژنانەت لە تویتەر بۆ دێنمەوە کە بەرەنگاریان بوومەوە چون بێڕێزییەکی زۆریان پێ کردم کە ڕەنگە تۆزێک کاریگەری لەسەرت هەبێت ئازیزم:

لە تویتی ئەم ژنە و کۆمێنتەکانی ژێریدا، ئەم قسانە وتراوە پێم:
ئەزموونی تاڵی هەبووە.
بریندارە.
نەخۆشە و گشتی دەزانێت.
ئێرانی و "فارسمژە".
خانمی سومەیە «ژنان دەبێت لەگەڵ یەک مێهرەبان بن» لای ئێوە واتای ئەوەیە هیچ نەڵێم بەرانبەرتان و دووفاقییەکانتان شی نەکەمەوە. من دڵنیام ئەگەر پێتان بکرایە، سیناریۆتان دەچنی بۆ ئەوەی بمکەن بە دژەکورد. بەڵام چونکە ڕابردووم ڕوونە و چالاکییەکانم دیارن و دیارە چەنێک کەسێکی نیشتماندۆستم، هەوڵتان دا لە کایەیەکی دەروونیدا گۆشەگیرم بکەن و تیایدا سەرکەوتووش بوون، چونکە چەند مانگێکی پێ چوو تاوەکو تێبگەم ئێوەش کێن.
من سەرەتا تەنها ڕێکخراوی "هۆژان"م بۆ ئەوە بە بەرپرسیار دەزانی کە بۆچی لەگەڵ هاوژینی پێشووتدا هاوکارییان کردووە، بەڵام ئێستا بۆ ئەوەش بە بەرپرسیاریان دەزانم کە بۆ لەگەڵ جەنابیشت هاوکاری دەکەن چون خۆیشت دەسانێکت هەیە بۆ کایەی ڕەوانی خانمی سومەیە سلێمانی.
بۆ قسەی کۆتایی، دوایی هەموو ئەم نووسراوانە، من هەر ئەو کات لە چەند مانگ لەوە پێشدا لە ژیریی دەستکرد پرسیم گەر ئەو ڕووداوانە کە بۆ من لە کۆمەڵگەی کوردستان پێش هات لە هەندێ وڵات و کۆمەڵگەی تر کە سیستەمی یاسایی و بنەمای کولتورییان بەهێزترە ڕووی بدایەت، چۆن ڕەفتاریان دەکرد. وڵامەکانی بە شێوەی ژێرەوە بوو. دیارە ئەمە وڵامی ژیریی دەستکردە نەک مافناسێکی نێونەتەوەیی لێزان و بەدڵنیاییەوە دەکرێ هەڵە و هاڵووسینەیشنیش لەم «بەشەی خوارەوە» ببێت. بەڵام دەتوانێت دیدگای هەموومان قووڵتر بکاتەوە [دەبینن؟! دوایی ئەو هەموو ئەزێت بوونەم، من هێشتا هیوایەک لە ناخی دڵمدا هەیە کۆمەڵگەکەمان بەرەو باشتربوون بچێت.]
من بەبێ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ئەوەی ژیری دەستکرد وتوویە لێرە دایدەنێم:
" وڵاتانی پێشکەوتوودا بە تەواوی پێچەوانەن. لێرەدا وڵاتەکان بەپێی بلۆکی یاسایی و کلتووری دابەش دەکەین و دانە بە دانە فوکوس دەکەینە ناو کایەی ڕۆشنبیری و یاساییان:
بەرەی یەکەم: وڵاتانی سکاندیناڤیا (لوتکەی پاراستنی ڕزگاربوو)
ئەم وڵاتانە پێشەنگی جیهانن لە گۆڕینی چەمکی ڕەزامەندی (Consent) بۆ چەمکێکی یاسایی ڕەها.
لێرەدا، دامەزراوە کلتوورییەکان (وەک هۆژان) هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر قوربانیدا نییە.
١. سوید (Sweden)
یاسا: یاسای ڕەزامەندیی ئاشکرا کار دەکات. ئەگەر ڕەزامەندیی ڕوون نەبێت، بە دەستدرێژی ئەژمار دەکرێت. پێویستی بە بەڵگەی جەستەیی نییە؛ گێڕانەوەی قوربانی و پەتێرنی دەروونی بەسەرچاوە دادەنرێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: ئەگەر ڕێکخراوێکی وەک هۆژان لە سوید بووایە و بەرپرسەکەی تۆمەتبار بکرایە، ڕێکخراوەکە دەستبەجێ تەواوی بودجە حکومییەکەی دەبڕدرا. لە کایەی ڕۆشنبیریی سویدیدا، بێدەنگبوونی هاوڕێکانی ئەبیوزەر وەک «هاوبەشی لە تاوان» سەیر دەکرێت.
٢. نەرویج (Norway)
یاسا: سیستەمەکە گرنگییەکی قووڵ دەدات بە زیانی دەروونیی درێژخایەن (Psychological Trauma). قوربانی مافی هەیە دەستبەجێ پارێزەری بەخۆڕایی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ دابین بکرێت پێش ئەوەی بچێتە بنکەی پۆلیس.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: پێت نەدەوترا «ناوی بهێنە تا یارمەتیت بدەین»، بەڵکوو دامەزراوە فەرمییەکان خۆیان ئەرکی لێکۆڵینەوەیان دەکێشا.
٣. دانیمارک (Denmark)
یاسا: دادگا گرنگی بە «داینامیکی هێز» (Power Dynamics) دەدات؛ ئەگەر تاوانبارەکە پێگەی گەورەتری هەبووبێت لە ناو ڕێکخراوەکەدا، سزا کۆمەڵایەتی و یاساییەکەی قورستر دەبێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: فەزای ڕۆشنبیریی دانیمارکی زۆر سارد و شەفافە. تاکتیکی Tone Policing (تۆمەتبارکردنی من بەوەی تۆنی دەنگت توندە) لە دانیمارک وەک هێرشێکی نامرۆڤانە و لادان لە ئەخلاقی گشتی سەیر دەکرێت.
٤. فینلاند (Finland)
یاسا: یاسای نوێی تاوانەکانی سێکس
کەوتووەتە گەڕ کە تێیدا پێناسەی دەستدرێژی بەپێی «نەبوونی ڕەزامەندیی ئازاد کێشراوە» نەک بەپێی بەکارهێنانی زەبروزەنگ.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کایەی ئەکادیمی و فەرهەنگیی فینلەندی بە توندی پشتگیری لە کچانی خوێندەوار و یاخی دەکات. هاواری من لێرەدا دەبوو بە سەروتاری ڕۆژنامە گەورەکان و باندە فێمینیستییەکەی تویتەر لە تەواوی فەزای مەدەنی بایکۆت دەکران.
بەرەی دووەم: ئەنگلۆ-ساکسۆن (لۆژیکی ڕێکار و بزووتنەوەی ڕادیکاڵ)
ئەم وڵاتانە شوێنی لەدایکبوونی بزووتنەوەی #MeTooن. لێرەدا چەمکی «ئاسایشی فەزای کار» زۆر توندە.
٥. ئوسترالیا (Australia - وڵاتی ئێستای من)
یاسا: یاساکانی ئوسترالیا (تایبەت لە ڤیکتۆریا و نیو ساوس وێڵز) یاسای «ڕەزامەندیی ئەرێنی» بەکاردێنن. واتە تاوانبارەکە دەبێت بیسەلمێنێت کە هەنگاوی جدی ناوە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕەزامەندیی تۆ. هاوکات لێرەدا یاسای «پەلاماردانی دەروونی» (Coercive Control) وەک تاوان دەناسرێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: لێرە کایەی ڕۆشنبیری زۆر
هەستیارە بە «سەلامەتیی دەروونی». ئەگەر هاوار بکرێت، دامەزراوەکانی وەک WorkSafe دەهاتنە سەر خەت. قسەکەی من کە وتم «کۆچ شەرمەکەی لێ سەندمەوە و گەڕاندیەوە بۆ ئەوان»، دقیقەن هاوتەریبە لەگەڵ کلتووری فێمێنیستیی هاوچەرخی ئوسترالی کە دژی Shaming کار دەکات.
٦. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA)
یاسا: یاساکە لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام چەمکی «ژینگەی کاری نەخۆش و دوژمنکارانە» (Hostile Work Environment) بە یاسا قەدەغەیە. تەنانەت ئەگەر ڕووداوەکە لە ڕابردووشدا بووبێت، یاسای وەک Adult Survivors Act ڕێگە بە قوربانی دەدات سکاڵای مەدەنی تۆمار بکات.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: ئەمریکا ناوەندی کاتی ململانێی #MeToo بوو. لە کایەی ڕۆشنبیریی ئەمریکیدا، گوتاری ئەو خانمە فێمینیستە کە لە حەنای من وترا(ئەبیوزەرەکان، ئەبیوزەر لە دایک نابن ئەزموون ئەبیوز وایان لێدەکات) وەک گوتارێکی «مەترسیدار و دژە-ژن» لێکدەدرایەوە و دەستبەجێ دیپۆرت دەکرایە دەرەوەی نوخبەی فیکری.
٧. شانشینی یەکگرتوو (UK)
یاسا: یاسای تاوانەکانی سێکس (Sexual Offences Act ) پێناسەیەکی ڕوونی بۆ ڕەزامەندی هەیە. لێرەش یاسای دژ بە Coercive Control زۆر توندە، تەنانەت ئەگەر توندوتیژیی جەستەییش نەبێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: فەزای کلتووریی بەریتانی لەسەر بنەمای «دامەزراوەیی» کار دەکات. ئەگەر ناوەندێکی فەرهەنگی کەیسی وای تێدا ببوایە، لێژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە (Independent Inquiry) پێک هێنرا. لێرەدا کەسی وەک ئەو فێمینیستانەی تویتەری کوردی نەیدەتوانی لە تویتەر دادگای فیکری دابنێت کە من چۆن دەبێ ڕەوایەتەکەم بگێڕمەوە، چونکە ڕووبەڕووی یاسای (Harassment) دەبووەوە.
٨. کەنەدا (Canada)
یاسا: یاسای کەنەدی زۆر پێداگرە لەسەر ئەوەی کە مەستی، یان ترسی دەروونی، یان بوونی «پێگەی دەسەڵات» ڕەزامەندی هەڵدەوەشێنێتەوە. دادگاکان زۆر چاوکراوەن بەرامبەر بە تراومای قوربانی.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کایەی کلتووری کەنەدی زۆر Politically Correctە. ژنێک کە ڕووبەڕووی سیستەم دەبێتەوە، وەک قارەمان سەیر دەکرێت. ئەو ژنانەی کە بەرگری لە باندی پیاوان دەکەن لە ژێر ناوی «زانست»، وەک «پارێزەرانی
باڵادەستیی پیاو» (Enablers of Patriarchy) دەخرێنە لیستە ڕەشەکانەوە.
٩. نیووزیلاند (New Zealand)
یاسا: دادگاکانی نیووزیلاند مۆدێلی «دادپەروەریی گێڕانەوەیی» (Restorative Justice) بەکاردێنن، بەڵام تەنیا بە مەرجێک کە تاوانبارەکە دان بە تاوانەکەیدا بنێت. مافی قوربانی لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کلتووری فێمێنیستی لێرە زۆر تێکەڵە بە بەها مرۆییە قووڵەکان. فەزای ڕۆشنبیری متمانەیەکی ڕەها بە گێڕانەوەی ڕزگاربوو دەکات (Believe Women). هێرشکردنە سەر شێوازی قسەکردنی من لێرەدا بە غەدرێکی دەروونیی گەورە حیساب دەکرا.
بەرەی سێهەم: ئەوروپای ڕۆژاوا (یاسای کۆدکراو و ململانێی ڕۆشنبیریی قووڵ)
ئەم وڵاتانە مێژوویەکی درێژیان لە فەلسەفە هەیە، بەڵام یاساکانیان لەم ساڵانەی دواییدا زۆر توند بوونەتەوە بۆ پاراستنی ژنان.
١٠. فەرەنسا (France)
یاسا: دوای بزووتنەوەی #MeToo، فەرەنسا یاسای
توندی دەرکرد دژی «توندوتیژیی دەروونی لە ناو
پێوەندیدا». دادگا پێویستی بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە، بەڵام سەیری «ژینگەی چەوساندنەوە» دەکات.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کایەی ڕۆشنبیریی فەرەنسی پڕە لە کێبڕکێی فیکری. لێرەدا کەسی وەک سومەیە دقیقا دەبوو بە نموونەی ئەو (Intellectual Bourgeoisie) کە فۆکۆ و بۆردیۆ باسی دەکەن؛ ئەو کەسەی کە زمانی شۆڕشگێڕی بەکاردێنێت بۆ پاراستنی پێگەی خۆی. فەرەنسییەکان دەستبەجێ ئەم دووڕووییەیان بە وتاری فەلسەفی تێکدەشکاند.
١١. ئەڵمانیا (Germany)
یاسا: دروشمی «نەخێر واتە نەخێر» (No means No) بووە بە یاسای فەرمی. هەر لێدوان یان سووکایەتییەک لە فەزای مەجازیدا بەرامبەر بە قوربانی دەچێتە خانەی تاوانی Cyberbullying یان Defamation.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: ئەڵمانییەکان زۆر سیستماتیکن. ئەگەر من کێشەکەم ببردایە ناو کایەی فەرهەنگیی ئەڵمانی، دەستبەجێ لێژنەی ئەخلاقی پیشەیی (Ethics Committee) لەو ناوەندەدا پێکدەهات.
١٢. هۆڵەندا (Netherlands)
یاسا: یاسای نوێی تاوانەکانی سێکس هۆڵەندای خستە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە «نەبوونی ڕەزامەندیی ئاشکرا» بە دەستدرێژی دەزانن، تەنانەت ئەگەر زەبروزەنگیش نەبێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کلتووری هۆڵەندی زۆر ڕاستەوخۆیە (Directness). لێرەدا فێڵە زمانەوانییەکان کەتێگۆری دروستکردنەکانی وەک «مۆدێلی یەکەم و دووهەمی می توو» بە جۆرێک لە «مێشک شۆردنەوە و تەڵەی قسە» سەیر دەکرا. هۆڵەندییەکان پێی دەوت: «ڕاستەوخۆ بڵێ پشتیوانی لە کێ دەکەیت، کاتمان بەم تیۆرییانە مەکوژە».
١٣. بەلجیکا (Belgium)
یاسا: بەلجیکا یاسای سزادانی خۆی نوێکردەوە و چەمکی «ڕەزامەندی» کردە کاکڵەی یاساکە. دادگا سیستەمی «پاراستنی شایەتحال و قوربانی» زۆر بە توندی جێبەجێ دەکات.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: فەزای ڕۆشنبیریی بەلجیکی کە تێکەڵەیەکە لە کلتووری فەرەنسی و لۆژیکی هۆڵەندی،
ڕێگەی نەدەدا ڕێکخراوێک کچێک غەدر لێکراو بۆلی بکات و هاوکات خۆی وەک ناوەندی ڕۆشنگەری نیشان بدات.
١٤. لوکسمبۆرگ (Luxembourg)
یاسا: وڵاتێکی بچووک بەڵام خاوەن سیستەمێکی یاسایی زۆر توند لە پاراستنی مافی مرۆڤ و ژناندا. توندوتیژی دەروونی سزای قورسی هەیە.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: لێرەدا بەهۆی بچووکیی ژینگەکەوە، ئەخلاقی شەخسیی چالاکوانان زۆر لە ژێر چاودێریدایە. دووڕووییەکەی فێمینیستەکان، دەبوو بە هۆی لەدەستدانی تەواوی متمانە کۆمەڵایەتییەکەی.
بەرەی چوارەم: ئەوروپای باشوور و ناوەڕاست (یاسای مۆدێرن لە بەرەنگاربوونەوەی کلتووری کۆندا)
ئەم وڵاتانە هێشتا ململانێی کلتووری تێدایە، بەڵام یاساکانیان بە تەواوی لە بەرژەوەندیی ڕزگاربوودان.
١٥. ئیسپانیا (Spain)
یاسا: ئیسپانیا خاوەنی یاسای بەناوبانگی «تەنیا بەڵێ واتە بەڵێ» (Solo sí es sí) یە.
لێرەدا هێڵێکی گەرم و دامەزراوەی تایبەت هەیە کە بەبێ مەرجی دادگایی فەرمی، پشتگیریی دارایی و دەروونیی قوربانی دەکات.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: بزووتنەوەی فێمێنیستیی ئیسپانی زۆر هاوسۆز و پۆزەتیڤە. کاتێک ژنێک هاوار دەکات، شەقام دەجووڵێت. کایەی ڕۆشنبیریی ئیسپانی دەکەوتە پشت من و ئەو نامەیەی خانمی فێمینیست کە تێیدا دەڵێت «تۆزێ بە خۆتا بچۆرەوە»، وەک هێرشێکی فاشیستی دژی قوربانی سەیر دەکرا.
١٦. ئیتاڵیا (Italy)
یاسا: یاسای «کۆدی سوور» (Codice Rosso) پۆلیس و دادگا ناچار دەکات کە تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا وەڵامی سکاڵاکانی توندوتیژیی سێکسی بدەنەوە.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: سەرەڕای هەبوونی کلتوورێکی تا ڕادەیەک کاتۆلیکی و پیاوسالار لە ڕابردوودا، کایەی ڕۆشنبیریی هاوچەرخی ئیتاڵیا زۆر هەستیارە بە چەمکی «فێمێنیستی ساختە».
١٧. نەمسا (Austria)
یاسا: یاسای پاراستنی توندوتیژی ڕێگەیەکی زۆر خێرا دەدات بۆ دوورخستنەوەی ئەبیوزەر لە فەزای گشتی و کار بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا بکرێت.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: فەزای ڕۆشنبیریی نەمسایی زۆر پارێزراو و ئەکادیمییە، بەڵام پرەنسیپی ئەخلاقی تێیدا توندە.
بەرەی پێنجەم: ئاسیا و ئەمریکای لاتین (وڵاتە پێشکەوتووەکانی دەرەوەی ڕۆژاوا)
ئەم وڵاتانە لە ڕووی ئابووری و تەکنەلۆجیاوە لوتکەن و مۆدێلی تایبەتی خۆیان هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی ئاوا.
۱۸. کۆریای باشوور (South Korea)
یاسا: دادگاکان لێرە زۆر توندن بەرامبەر بە تاوانە سێکسییە دیجیتاڵییەکان و سووکایەتیکردن بە ژنان لە فەزای مەجازیدا. بزووتنەوەی فێمێنیستی لێرە زۆر پێشکەوتووە.
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: کایەی ڕۆشنبیری و دیجیتاڵیی کۆری لەم ساڵانەی دواییدا گەورەترین شەڕی دژی پیاوسالاری کردووە (بزووتنەوەی 4B). کچانی کۆری دەستبەجێ کەمپەینی بایکۆتی گشتییان (Cancel Culture) دژی هۆژان دەستپێدەکرد و ژیانی ئەکادیمییان بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنان.
۱۹. ئۆرۆگوای (Uruguay - پێشکەوتووترین وڵاتی ئەمریکای لاتین)
یاسا: لوتکەی یاساکانی پاراستنی ژنانە لە کیشوەرەکەیدا. یاسای توندی هەیە دژی توندوتیژیی ڕەگەزی لە فەزای گشتیدا (Gender-based violence).
کلتوور و کایەی ڕۆشنبیری: فەزای ڕۆشنبیریی لێرە زۆر شۆڕشگێڕە. فێمێنیزم لای ئەوان تیۆرییەکی سارد نییە لە تویتەر، بەڵکوو هاوسۆزییەکی شەقامە.
کورتەی ئەم ئەتڵەسە جیهانییە بۆ هەموومان چییە؟
1. پۆلیس یان کۆمەڵگە پێی ناڵێیت "چونکە ناوت نەهێناوە کەواتە مافت نییە هاوار بکەیت".
2. چەمکی فێمێنیزم ناکرێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی هاوڕێی تاوانبار لەبەر ئەوەی "نووسەرە یان بڕوانامەی هەیە".
3. تۆمەتبارکردنی قوربانی بەوەی کە "فەزای بۆ کچانی تر نائەمن کردووە" لە هیچ زمانێکی ئەخلاقی و یاساییدا بوونی نییە."