ژنان
-
نموونەی زیندوو لە فێمینیزمی دامەزراوەیی
لە وتاری پێشوودا سەرەتا چەمکی فێمینیزمی دامەزراوەیی (Institutional Feminism) شیکاری بۆ کرا بۆ ئەوەی بە هێنانەوەی نموونەیەکی زۆر زیندوو بیسەلمێنین کە ئەم دیاردەیە تا چ ئاستێک ڕاستەقینەیە و لە قووڵایی کولتوور و چالاکییەکانی زۆربەی نەتەوەکاندا، لەوانەش کورد، بوونی هەیە.
-
فێمینیزمی دامەزراوەیی؛ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پیاوسالاری لە بەرگی ڕزگاریخوازیی ئۆنلایندا
لە جیهانی مۆدێرندا، فێمینیزم وەک بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵ بۆ گۆڕینی پەیوەندییەکانی دەسەڵات سەری هەڵدا. بەڵام کاتێک ئەم چەمکە دەگاتە کوردستان، لە فیلتەری دامەزراوە و ناسیۆنالیزمەوە تێ دەپەڕێت و دەبێتە ئەوەی من ناوی دەنێم فێمینیزمی دامەزراوەیی.
-
هانای ئێستا، بەشی دووەم
پێشتر ستراتیژی من بۆ ژیان جیاواز بوو؛ بەڵام ئێستا ئیتر نە دەمەوێت خۆم بسڕمەوە و نە تاقەتی شەڕی دەرەکیم ماوە بۆ کۆمەڵگەیە باشتر. چیتر نامەوێت بە هیچ چەمکێکی کۆمەڵایەتی یان کولتوورییەوە ببەسترێمەوە. ستراتیژی ئێستای من تەنیا گرنگیدانە بە ژیانی خۆم وەک تاکێک و پاراستنی ئارامیی دەروونیم. من لە ناخەوە و بە ناوەڕۆک بڕوام بە چەمکە مرۆیییەکان هەیە، بەڵام چیتر بڕوام بە هیچ کام لە ئاڵاهەڵگرەکانی نییە لە هیچ کوێیەکدا. بۆ خۆشم، نامەوێت وەک ئاڵاهەڵگری هیچ چەمکێک بناسرێم.
-
ئیکۆفێمینیزم
ئیکۆفێمینیزم، لقێکی فێمینیزمە کە لە پەیوەندییەکانی نێوان ژنان و سروشت دەکۆڵێتەوە. ئیکۆفێمینیزم بنەما سەرەکییەکانی فێمینیزم بە کار دەهێنێت کە بریتین لە یەکسانیی نێوان ڕەگەزەکان، دووبارە بەهاپێدانەوە بەو پێکهاتانە کە پیاوسالارانە نین، و تێڕوانینێک بۆ جیهان کە ڕێز لە پرۆسە ئۆرگانییەکان، پەیوەندییە گشتبینیەکان و کارکردنی بەکۆمەڵ دەگرێت.
-
چۆن چەند ڕاپەڕینی ژنان مێژووی گۆڕی؟
لێرەدا باسی چەند نموونە لە خۆپیشاندانەکانی ژنان (هەر چەند کە زیاتریش بووە) لە سەرتاسەری جیهان دەکەین و ئەو کاریگەرییانەی کە لەسەر سیاسەت هەیانبووە.
-
سەندرۆمی پێش سووڕی مانگانە (PMS): نیشانەکان و چارەسەرەکان
بریتییە لە گۆڕانکارییەکانی باری دەروونی و هەست و سۆز و تەندروستی جەستەیی و ڕەفتار کە لە نێوان هێلکەدانان و دەستپێکردنی پۆن (کەوتنە سەر خوێن) لە سووڕی مانگانەدا ڕوو دەدات.
-
بەهێزکردنی ژنان یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕانی ئاووهەوا
بەهێزکردنی ژنان پێویستە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر هەم لە ڕووی کۆمەڵگە و هەم لە ڕووی ژینگەوە.